AP ١٤٠٥ سەرماوەز ٢ ١٠:٣٦

سەرۆک کۆماری عێراق ڕای خۆی لەسەر جیاکردنەوەی بودجەی سلێمانی ڕاگەیاند

سەرۆک کۆماری عێراق ڕای خۆی لەسەر جیاکردنەوەی بودجەی سلێمانی ڕاگەیاند

نزار ئامێدی، سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و لەگەڵ جیاکردنەوەی بودجە و دابەشکردنی هەرێمی كوردستان نیه‌

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نزار ئامێدی، سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و لەگەڵ جیاکردنەوەی بودجە و دابەشکردنی هەرێمی كوردستان نیه‌، به‌ڵكو لەگەڵ ئەوەدایه‌ گەلی عێراق، هاوڵاتی عێراقی، فەرمانبەری سادەی عێراقی لە بەسرەوە تا زاخۆ، شایستەکانی خۆی بەپێی دەستور و یاسا وەربگرێت.

نزار ئامێدی لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كه‌ناڵی الشرقیە له‌باره‌ی دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "هێزە کوردییەکان بۆ نمونە یەکێتی و پارتی دیموکرات، 50 ساڵە ئەو دو حزبە لە کوردستانی عێراقدا هەن، لە سەردەمی ئۆپۆزسیۆن و لە سەردەمی حکومەتدا لە ساڵی 1990وە تا ئێستا، ناکۆکی سیاسی لە نێوان ئەو دو حزبەدا لەم 50 ساڵەدا هەبوە و هیچ چارەسەرێکیش نییە جگە لە گفتوگۆ".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، تەنانەت پرسی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم ئەمە یەکەمجارە پێکهێنانی حکومەتی هەرێم هێندە دوابکەوێت، زیاتر لە دو ساڵە، لە هەمو حکومەتەکانی پێشودا، تەنانەت لە سەردەمی سەدامیشدا کە لە کوردستان بوین، ناکۆکی هەبو بەڵام بە گفتوگۆ چارەسەر دەکران.

نزار ئامێدی ده‌ڵێت، "من داوا لە هەردو حزبەکە دەکەم بۆ گفتوگۆ و دڵنیام نە پارتی دیموکراتی کوردستان دەتوانێت حکومەتێکی هەرێمی کوردستان پێکبهێنێت کە پێی بوترێت حکومەتێکی راستەقینە و کاروباری ئەوێ بەڕێوەببات، نە یەکێتیش بەبێ پارتی دیموکرات دەتوانێت بۆیە دەبێت لێکتێگەیشتنیان هەبێت".

ئه‌وه‌شی وت، "ئێستا من سەرۆک کۆماری عێراقم، بەپێی ئەو کەناڵانەی لەبەردەستمدایە مامەڵە دەکەم و هەوڵێکی زۆر دەدەم لە ڕاستیدا، من هەمو ئەوانەی ئەنجامی دەدەم ڕایانناگەیەنم، چونکە مەبەستەکە گەیشتنە بە ئەنجام".
سه‌رۆك كۆمار وتیشی، "بۆ ئەوەی خاڵە هاوبەشەکان بدۆزینەوە و گرێکوێرەکان بکەینەوە و لایەنەکان لە یەکتر نزیک بکەینەوە، هەوڵێکی زۆر هەیە و پێموایە بەمزوانە ئەنجامی دەبێت

News ID 60866

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha